ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به هۆی هێرشی په‌هبادی دەوڵەتی تورکیه بۆ سه‌ر شاری “قامیشلوو” له ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج و چوار کەس بەهۆیەوە برینداربوون.
به پێی زانیارییه‌كان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک لەسەر ڕێگای “قامیشلوو-عامودا” بۆردوومانی ئۆتۆمبێلکیان کردووە و بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا، بریندارەکان سیانیان ژنن و برینداری چوارەم تائێستا ناسنامەی ئاشکرانەبووە. لەئێستاشدا بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و له ژێر چاودێری پزیشكی دان.