شه‌وی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتۆمبێلێك له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی ئاسایشی ئیزه‌دخان له شه‌نگال ته‌قیه‌وه و دوو ئه‌ندامی ئاسایش و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌وته‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی ئیزه‌دخان، ئه‌و ئۆتۆمبێله له سه‌یته‌ره‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق تێپه‌ڕبوون و به‌هۆی ئه‌وه‌یكه هێزه‌كانی عێراق ئه‌ركه‌كانیان به جوانی جێبه‌جێ نه‌كردووه كاتێك ده‌گاته به‌رده‌م بازڕه‌سی هێزه‌كانی ئاسایشی شه‌نگال ده‌ته‌قێته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له هێزه‌كانی ئاسایش كه دوای كه‌تبوون به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نیش كه له‌و ده‌ورووبه‌ره بوون بریندار بوون.