ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له خانوویه‌ك له شارۆچكه‌ی سه‌رئاو حه‌مامی سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان، چوار هاونیشتمانی بریندار بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له‌كاتی ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هیچ ناوه‌ندێكی حكوومه‌تی وه‌كوو مانگی سوور، ئاگركوژێنه‌وه و ئۆرژانس به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه نه‌هاتوون و خه‌ڵكی ئه‌و شاره به بێ ئیمكانات برینداره‌كانیان له ژێر داروپه‌ردوودا ڕزگار كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌دا به‌سته‌ری كراون.