کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شاری ورمێ

برینداربوونی چوار كرێكار له‌ شاری ورمێ 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌، چوار كرێكاری كه‌ندنی كارێز له‌ كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو دوو كرێكاری كه‌ندنی كارێز له‌ گوندی “سۆڵتان ئاباد”ی ورمێ كه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی ڕۆیشتبوون، به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی كارێزه‌كه‌ گیریان خواردووه‌. دواتر دوو كرێكار بۆ یارمه‌تیان چوون به‌ڵام ئه‌وانیش له‌ ژێر داروپه‌ردوودا مانه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری هاتن و هه‌ر چوار كه‌سه‌كه‌یان به‌ برینداری ڕزگار كرد.