ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی ڕێبه‌ندان، بینایه‌كی گه‌ڕه‌كی “حاجی‌ئاوا”ی شاری سنه ئاگری تێبه‌ربوو و
چه‌ند هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به هۆی ئه‌وه‌ی كوچه و كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه پڕ له به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كه و شاره‌داری نه‌یتوانیوه كۆڵانه‌كانیان خاوێن بكاته‌وه، هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه به دوای چه‌ند كاتژمێر توانیان خۆیان به ڕووداوه بگه‌یه‌نن كه به داخه‌وه چه‌ند هاووڵاتی تێیدا به‌سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره و مه‌ترسی گیان له‌ده‌ست دانی هه‌یه.