شه‌وی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌سوری هێزه سه‌رگوتگه‌ره‌كانی ڕژمی هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كی “چه‌م هه‌واس”ی شاری ئابدانان و به گازی فرمێسك‌ڕێژ چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ گازی فرمێسكرێژیان فڕی داوه‌ته نێو ماڵی خه‌ڵك و سێ ئه‌ندامی خێزانێك به‌ناوه‌كانی “په‌ریسا قه‌یسه‌ری”، “فاتمه قه‌یسه‌ری” و “گوڵ ئه‌فتاو عه‌لیزاده” دایكی به‌ساڵاچووی بنه‌ماڵه‌كه تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان باری ته‌ندرووستی دایكی خێزانه‌كه ناجێگیره و له ژێر چاودێڕی چڕی پزیشكی دایه.