ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌وانه كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ به‌ناوی “ئیدریس ڕه‌حمانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم له شاری نه‌وسوود ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كۆڵبه‌ر به سه‌ختی بریندار بوون. ناسناوی یه‌كێك له‌و كۆڵبه‌رانه بریتیه له: “ئیدریس ڕه‌حمانی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ.