به‌یانی هه‌ینی ١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ئۆتومبێلێكی له جاده‌ی نێوان حه‌سه‌كه و تلته‌مه‌ر كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ناسناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له كوژران و برنیداربوونی چه‌ند كه‌س ده‌كه‌ن. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٣وه تا به ئه‌مڕۆ، ٢٦٠ هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ١٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.