ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی به‌فرانبار، له هێرشێكی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان له سه‌ر ڕێگای دێرك بۆ قامیشلوو و نزیك گوندی “ماشوق” كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان “ئه‌حمه‌د سه‌لیم” ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا ورده‌كاری زیاتری ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئاسایشی خوبهڕێوهبهرایهتی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه باس نه‌كراوه.