به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سپای پاسداران له به‌رزایه سنوورییه‌كانی نه‌وسوود هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران و چه‌ندین كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ناوی شه‌ش كه‌س له برینداره‌كان كه خه‌ڵكی شاری جوانڕۆن بریتیه له “مۆبین“، “سه‌عدۆڵڵا“، “مێهدی“، “عۆسمان” و “حه‌سیب عزیزی“. به وته‌ی شایه‌تحاڵان، كۆڵبه‌ران به چه‌كی ساچمه‌یی كراونه‌ته ئامانج و باری ته‌ندرووستی به‌شێك له برینداره‌كان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، هێزه‌كانی ڕژیم چه‌ندین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆڵبه‌ران و پتر له ١٨ كۆڵبه‌ر تا ئێستا بریندار بوون.