شه‌وی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون كه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س له هه‌ر دوو شار برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه بۆ ١٢مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه سه‌ركوتی دڕندانه‌ی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ٨ كه‌س له شاری سنه و چه‌ند كه‌سی دیكه له شاری قوره‌وه برینداربوون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئوستانی كوردستان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزهوهندا په‌یامی بۆ لات و چه‌قۆكێشه‌كان ناردووه كه ئه‌گه‌ر له سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران یارمه‌تییان بده‌ن، جل و به‌رگ و پناسه‌ی هێزی ئینتزامیان پێ ده‌ده‌ن و ئه‌و ماتۆڕ و ئۆتۆمبێلانه‌ی لێیان زه‌وت كراوه، پێیان ده‌درێته‌وه.