ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه به‌ناوی “ئارمینه مۆسه‌لانیژاد” به‌هۆی دروشمدانی قوتابیان هێرشی كرده سه‌ریان و چه‌ندین قوتابی بریندار كرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، كاتێك قوتابیانی كچ له حه‌وشه‌ی مه‌دره‌سه دروشمی “مه‌گ بۆ دیكتاتۆر” ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڕیوه‌به‌ری مه‌دره‌سه هێرش ده‌كاته سه‌ریان و وێڕای لێدان و ئه‌شكه‌نجه، هه‌وڵ ده‌دات به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌ر بگرێت، به‌ڵام قوتابیان به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌رپرسه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه‌كان ده‌گرێت و چه‌ندین قوتابی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌وانه‌ی باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره بۆ نه‌خۆشخانه ده‌گوازرێننه‌وه، شایانی باسه كه چاره‌نووسی ئه‌و كچه‌ی كه له گرته ویدیۆكاندا له‌هۆش خۆی چووه دیار نییه.