ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له گه‌ڕه‌كی “خاته‌مییه”ی شاری ئیلام، پێنج ساختمانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه ڕووخان و چه‌ند هاووڵاتی به‌سه‌ختی برینداربوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركۆژێنه‌وه‌ی شاری ئیلام، ئه‌و ته‌فینه‌وه‌یه به ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه لانیكه‌م پێنج بینای ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی له ٣٠ بۆ ٧٠ له سه‌دا ڕووخاندووه به هۆیه‌وه چه‌ندین هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان باری ته‌ندرووستی باش نییه و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودژێری پزیشكی دایه.