ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ناوی “جه‌عفه‌ر موسته‌فازاده و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێدان، به برینداری له ئۆتۆمبێل فڕێیان دایه خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه كاتژمێر ١٠، گرووپێك له هێزه‌كانی به‌سیج و سپای پاسداران به مه‌به‌ستی كوشتنی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، هێرشیان كردۆته سه‌ری و پاش ئه‌شكه‌نجه و لێدانێكی زۆر، جه‌سته‌ی نیوه‌گیانیان له مه‌یدانی “مه‌لاجامی” فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و به‌جێیان هێشتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر ڕاپۆرتێك له مهاباده‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتبوو كه هێزه‌كانی ڕژیم ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵ و دووكانی خه‌ڵك و وێڕای شكاندنی شیشه‌ی ئۆتۆمبێل و دووكانه‌كان، خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان ئازار دابوو.