کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی پێنج کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی مانگی گوڵان سێ کۆڵبەری دیکە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون و بەمەش لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانی کەم پێنج کۆڵبەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی كۆڵبه‌ر نیوز، ڕۆژی پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە دوو خاڵی جیاوازدا له‌ سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بە ناوەکانیحەبیب محەممەدیخەڵکی ڕوانسەر،ئەمین وەیسیونامدار حوسێنیخەڵکی جوانڕۆ لە بەشی سەر، دەست و سینگه‌وه‌ به‌ گولله‌ پێکراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ڕۆژی ڕابردوودش دوو کۆڵبەر بە ناوەکانیبەختیار خەڵکی جوانڕۆ ومه‌سعوود مەحموودی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان هەر لەو سنوورە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٩ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

گیانبه‌ختكردنی ٢ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٢ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی حوكمی زیندان به‌‌سه‌ر دوو خۆپیشانده‌ردا له‌ شاره‌كانی كوردستان

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی كوردستان

-