ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، به هۆی تۆپبارانی چه‌ندین ناوچه له ڕۆژئاوای كوردستان، لانیكه‌م پێنج هاووڵاتی به سه‌ختی بریندار بوون كه دوو كه‌سیان منداڵن.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی سووری، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته دوێنێ به چڕی ناوچه‌كانی “شه‌هبا” و “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت“یان تۆپباران كردووه كه به هۆیه‌وه پێنج هاووڵاتی مه‌ده‌نی كه دوو كه‌سیان منداڵ بوون به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.