شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وی گاز له بینایه‌كی دوو نهۆمی له یه‌كێك له گونده‌كانی نزێك ده‌ڕه‌شاری ئیلام پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه زیانی به ساختمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و بینایه گه‌یاندووه و بووه‌ته هۆی برینداربوونی پێنج كه‌س كه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان گوازراونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه، هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵام وه‌به‌رهێنانی كه‌لووپه‌لی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ناستاندارد و چاودێری نه‌كردنی ڕێكخراوی نیزام موهه‌ندسی به‌سه‌ر لووله‌كه‌شی گازی نێو ماڵه‌كان و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بابه‌ته‌كانی خۆپاراستن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌روه‌ی ڕووداوی له‌و شێوه‌یه.