له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “پوریا وەیسی”، “فەریاد وەیسی”،”میلاد ئەحمەدی” و “ئیحسان” له سنووره‌كانی نه‌وسوود و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “نیهاد محه‌ممه‌دپوور” خه‌ڵكی گوندی “ژاڕه‌ژا”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “مەگه‌وه‌ر”ی ورمێ، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كراون.
بە پێی زانیارییه‌كان، “نیهاد محەمەدپوور” خێزاندار و باوکی منداڵێکه و لە دۆڵی “بنار” و بەبێ هیچ هۆکارێک تەقەی لێکراوە و به‌سه‌ختی بریندار بووه، ناوبراو به دوای برینداری له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار و پاش نه‌شته‌رگه‌ری له نه‌خۆشخانه، پاره‌ی غه‌رامه‌ی به‌زاندنی سنوور و فیشه‌كه‌كه‌یان لێ وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها ئه‌و چوار كۆلبه‌ره‌ی له سنووری نه‌وسوود بریندار كراون دوو كه‌سیان به ناوی “فه‌ریاد و پووریا” خه‌ڵكی نه‌وسوود و كۆڵبه‌رێكیان به ناوه‌ی “میلاد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و ئه‌وی تریشیان به ناوی “ئێحسان” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.