ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووی باسامی سه‌قز كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا كه به‌هۆیه‌وه پێنج كوڵبه‌ر بریندار و ١٠ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌قز به ناوه‌كانی “سیامه‌ك سوهرابی”، “كه‌یوان”، “هیوا”، “عه‌بدۆڵڵا” و “خالید” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری باسامی سه‌قز له‌لایه‌ن ده‌ست، قاچ و كه‌مه‌ره‌وه به‌سه‌ختی بریندار كراون. هه‌روه‌ها ١٠ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش كه ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.