سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا، پێنج كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و پێنج كۆڵبه‌ره خه‌ڵكی گوندی “زه‌لان“ی سه‌ر به شاری جوانڕۆن و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له نزیك ترمیناڵی نه‌وسوود له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك دا پێكیان داداوه. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان، باری ته‌ندرووستی دوو كه‌س له برینداره‌كان ناجێگیره و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی پاوه كراون.