شه‌و و رۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، پێنج كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “زانیار سه‌یاحی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، “ئێدریس”، “حه‌یدره”، “ئێحسان عه‌بدۆڵڵازاده” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و “كه‌ریم” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی چوارشه‌مه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “زانیاری سه‌یاحی” خه‌ڵكی بانه، خێزاندار و باوكی دوو منداڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ورێز كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر دوو لاقی قه‌تع بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه چوار كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئێدریس” و “حه‌یده‌ر” خه‌ڵكی سه‌قز و “ئێحسان عه‌بدۆڵڵازاده” و “كه‌ریم” خه‌ڵكی بانه به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له مهوداێكی نزیكه‌وه پێكراون و پاش برینداربوون بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.