ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی هاتنی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی پێنج پله‌ی ڕیشته‌ر له شارستانی شووتی سه‌ر به پارێزگای ورمێ، پێنج هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتژمێر شه‌ش و ٢٨ خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی پێنج پله‌ی ڕیشته‌ر و له قووڵایی پێنج كیلۆمتری زه‌وی شارستانی شووتی له پارێزگای ورمێ هه‌ژاند كه له شاره‌كانی چاڵدۆڕان، ماكۆ، چایپاره، پۆلده‌شت و سه‌ڵماسیش هه‌ستی پێكرا. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه‌وه، پێنج هاووڵاتی بریندار بوون و زیانێكی زۆر به ماڵی دانیشتووانی ناوچه‌كه گه‌یشت.