کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی پێنج قوتابی به‌لووچ به‌هۆی نه‌بوونی سرویسی هاتووچۆ

برینداربوونی پێنج قوتابی به‌لووچ به‌هۆی نه‌بوونی سرویسی هاتووچۆ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێنج قوتابی به‌لووچ به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ گوستنه‌وه‌یان بۆ مه‌دره‌سه‌، بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، زۆربه‌ی گونده‌كانی به‌لووچستان سرویسی هاتووچۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی قوتابیان بۆ مه‌دره‌سه‌ نییه‌ و قوتابیان ناچارن به‌ ماشێنی سووختبه‌ران و خه‌ڵكی ئاسایی هاتووچۆ بكه‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌ك له‌ ئۆتومبێلانه‌ له‌ شارستانی سه‌رباز تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه‌ پێنج قوتابی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.