ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی هه‌ڵكردنی ڕه‌شبا و زریان له شاری ورمێ، ٩ هاووڵاتی بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی فریاكه‌وتنی خێرای ورمێ، ڕۆژی ڕابردوو ڕه‌شه‌بایه‌ك به خێرایی ٧٠ كیلۆمتر له كاتژمێرێكدا، ٥٠ درخه‌تی شكاند و نه‌مای چوار خانووی ڕووخاند، به‌وهۆیه‌وه ٩ هاووڵاتی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده ده‌رمانییه‌كان كران. شایانی باسه كه زیانێكی زۆر به ئۆتومبێلی خه‌ڵك گه‌یشتووه، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كان هێشتا مه‌زه‌نده نه‌كراوه.