شه‌وی دووشه‌ممه ١٠ی گوڵانی ١٤٠٣، ٩ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی نه‌وسوود و مه‌ریوان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی خامنه‌یی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوڵه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٨ كۆڵبه‌ر كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ساسان محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری قامیشڵۆی مه‌ریوان بریندار و پاش چه‌ند ڕۆژی به‌سته‌ری بوون باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه كه ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “عنایه‌ت عه‌یوه‌زی نیا” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له سنووری نه‌وسوود بێ سه‌روشوێن كراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی نییه.