به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌ران كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ٩ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی كۆڵبه‌ران خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه و سه‌لاسی باوه‌جانین و ناسناوی شه‌ش كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ئێحسان ڕه‌سووڵی”، “نیما ئه‌عزه‌می”، “سه‌لام وه‌یسی”، “میلاد بازانی”، “هووشیار بازانی” و “فه‌رشاد” ئاشكرا كراوه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ی دیكه له‌به‌رده‌ست دا نییه. شایانی باسه كه كۆڵبه‌رانی بریندار به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕوانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراون.