کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی ٩ كه‌س لە شەڕى نێوان کۆچبەرانى کورد و سوودانی له‌ فه‌ڕانسه‌

برینداربوونی ٩ كه‌س لە شەڕى نێوان کۆچبەرانى کورد و سودانی له‌ فه‌ڕانسه‌

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، لە پەڕەى تایبەتى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژى پێنجشەممەی ڕابردوو، لە کامپێکى کۆچبەران لە شارۆچکەى “لۆن پلاگ” لەنزیک دەنکیرکی باکوری فەرەنسا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان کۆچبەرانى کورد و سوودانى ڕوویداوە و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون، کە برینى بەشێک لەوانە سەختە.

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، چەند کۆچبەرێکی کورد هێرشیان کردووەتە سەر چەند کۆچبەرێکی سوودانی و تەقەیان بە ئاڕاستەی کەمپەکە کردووە و بەو هۆیەوە برینداری لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌  له‌ که‌مپى “لۆن پلاگ”، ٤٠٠ تا ٥٠٠ کۆچبەرى ئەفغانى، کورد، سوودانى، عێراقى و ئاڵبانى نیشتەجێن و له‌سدا ٧٠ یان كوردی عێراقن و له‌ ئێستاشدا به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ كه‌مپه‌كه‌ چۆڵکراوە. به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، هۆكاری زیادبوونی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێو كه‌مپه‌كاندا بۆ خراپی دۆخی ژیان و نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ و حه‌وتووی ڕابردووش چه‌ند گه‌نج له‌ نزیك كاناڵی “بۆربۆرك” له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاون ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی حه‌مامكردنیان نه‌بووه‌.