ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، ڕێئاكتۆری ماده‌ی كیمیایی كارخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ئێشتهارد له پارێزگای كه‌ره‌ج ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٩ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ته‌قینه‌وه‌كه ئاگر له‌و شارۆچكه‌یه كه‌وتۆته‌وه و زێانێكی زۆری مادی به كارخانه گه‌یشتووه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی مانگی سووری كه‌ره‌ج، هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره ده‌ستی پێكردووه و بریندراه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش ناوه‌ندێكی گازی “ال.پی.جی” له‌و شارۆچكه‌یه ته‌قیبوو كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.