ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سرویسی هاتووچۆی قوتابیان له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ سه‌رده‌شت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه ٩ قوتابی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی مهاباد، ڕووداوه‌كه له نێوان مینی بووسی هه‌ڵگری قوتابیان و سه‌مه‌ندێك له جاده‌ی نێوان مهاباد بۆ سه‌رده‌شت ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه، ٩ قوتابی و شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه بریندار بوون. به‌پێی دوایین زانیاری، دۆخی ته‌ندرووستی قوتابیان باشه، به‌ڵام شۆفێری سه‌مه‌نده‌كه له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی مهاباد خه‌وێندراوه و دۆخی ناجێگیره.