به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له كرمان، لانیكه‌م ٩ خوێندكار برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رۆكی ئۆرژانس و به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی “فریاكه‌وتنی پزیشكی كرمان ڕایگه‌یاندووه كه به‌هۆی پێكدادانی سرویسی هاتووچۆی خوێندكاران له‌گه‌ڵ كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر له مه‌سیری “باغین بۆ كرمان” ٩ خوێندكار له‌وانه ٨ كچ و كۆڕێك برینداربوون كه له لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی باهۆنه‌ر له‌مشاره.