ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن هێزی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی ئه‌ڕته‌شی توركییه و پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسییه‌وه ده‌سترێژی گولله له‌هاوڵاتیانی ناڕازیی كۆبانی كراوه و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كاتێك هاوڵاتیانی گوندی کۆرپینگارێ سەربە کۆبانی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر هێزی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی ئه‌ڕته‌شی توركییه و پۆلیسی سه‌ربازیی ڕووسییه ده‌ربڕی‌ـ له‌لایه‌ن ئه‌ڕته‌شی توركییه‌وه ده‌ستڕێژی گوله له‌و هاوڵاتیانه كرا‌و له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س بریندار بوون. هاوكات به‌هۆی بۆمبی فرمێسكڕێژه‌وه چوار كه‌سی دیكه له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسێك برینداربوون.