ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، په‌هبادێكی توركیا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی له شاری منبج و بووه هۆی بریندار بوونی ٨ كه‌س.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیا له شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و له حاڵێكدا جیهان چاوی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی فه‌له‌ستینه، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوانی كوردستان چڕتر كردۆته‌وه. ڕۆژی هه‌ینی په‌هبادێكی توركیا ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی لاوانی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س بریندار بوون. هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه ئاسمانی توركیا له جاده‌ی نێوان حه‌سه‌كه بۆ قامیشلوو، بنكه‌یه‌كی ئاسایش كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام زیانه‌كانی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه.