ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆمبێك به مینی بووسی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی نۆژه‌نكردنه‌وی گونده‌كانی ئه‌فغانستان له شاری كابۆل ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه ٨ كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و بۆمبه له ناوچه‌ی پێنجه‌می شاری كابۆل به سرویسی هاتووچۆی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ئه‌فغانستان ته‌قیوه‌ته‌وه و ٨ بریندار لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان ڕایانگه‌یاندووه كه گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.