كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌شی توانه‌وه‌ی ئاسنی كارخانه‌ی فوولادی ئیسفه‌رایه‌ن ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ٨ كرێكار بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی فوولادی ئیسفه‌رایه‌ن، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌زه‌كردنی ئاو بۆ نێو به‌شی توانه‌وه‌ی ئاسن بووه و به‌هۆیه‌وه ٨ كرێكار بریندار بوون. شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی ٧ كرێكار جێگیر و كرێكارێك به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌ی باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.