ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی بارزی كوردستان له شارستانی دێولان، ٨ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی لاستیكی بارزی كوردستان زۆر كۆن و ناستاندارده. له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی كرێكاراندا، شۆفێری مینی بووسه‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و ئۆتومبێله‌كه وه‌رگه‌ڕاوه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٨ كرێكار بریندار بوون كه دوو كه‌سیان پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون، به‌ڵام شه‌ش كرێكاری دیكه له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه به‌سته‌ری كراون.