سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “مه‌یبۆد“ی یه‌زد، شه‌ش كرێكار بریندابوون، هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ش له دوو ڕووداوی جیاجیا له‌شاره‌كانی “ئه‌یوانه‌كی” سیمنان و ورمێ دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی برینداری ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی كارخانه‌ی كاشی “مه‌یبۆد” بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ئه‌یوانه‌كی” سیمنان به‌هۆی گیركردنی لاقێكی له نێو ماشینێكدا، به‌سه‌ختی بریندابووه و كرێكارێكی كارخانه‌ی سیمانی ورمێ‌ش له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی باردا تووشی ڕووداوی كاربووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه چه‌ند حه‌وتووی ڕابردووداش له ڕووداوێكی هاتووچۆدا، ١٦ كرێكاری فه‌سڵی شووشته‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.