ڕۆژی دووشهممه ٨ی مانگی ڕهشهممه، لە شاری “ڕوانسەر”، لانی کەم شەش کۆڵبەر و كۆلبهرێك له سنووری نهوسوود، برینداربوون.
بهپێی ڕاپۆرتی سایتی کوڵبەرنیوز، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی “شوانکارە”ی سەربە شارۆچکەی “شاهۆ” هەڵکەوتوو لە شاری ڕوانسەر، لانی کەم شەش کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە بەرەو ناوچە سنوورییەکان دەڕۆیشتن، بەسەختی برینداربوون. ههروهها کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “فەردین ڕۆستەم نژاد”، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، له سنووری نهوسوود، بەسەختی برینداربوو و بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە.