کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنووری ئۆستانی کرماشان

برینداربوونی ٧ کۆڵبەر لە سنووری ئۆستانی کرماشان 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیکەم ٥ کۆڵبەر بە هۆی کەوتنەخوارەی ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی ڕوانسەر بۆ پاوە بریندار بوون و کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبیلێکی جۆری پراید کە هەڵگری کۆڵبەران بووە لە نزیک گوندی “ملەپاڵنگانە” لە جادەی ڕوانسەر بۆ پاوە لانیکەم ٥ کۆڵبەری خەڵکی گوندی “نیمەکارەی میراوا” سەر بە سەلاسی باوەجانی بریندار بوون و هاوكات له‌ هه‌مان ڕۆژ کۆڵبەرێکی دیكه‌ی خەڵکی گوندی “جانەوەرە” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “سەعید ڕەحیمی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار كراوه‌.