شه‌وی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٧ كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ی ساچمه‌یی و به‌هۆیه‌وه ٧ كۆڵبه‌ر بریندار كراون. ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌رانه بریتیه له: “ئه‌شكان”، “ئه‌نوه‌ر” و “كارزان” هه‌ر سێ خه‌ڵكی گوندی “كێله‌شین”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، “ڕه‌حمان” خه‌ڵكی دیوانده‌ره، “خالید خۆشنوودی” خه‌ڵكی سه‌قز، “موختار خه‌جێ” خه‌كڵی مه‌ریوان و “بێهرووز” خه‌ڵكی بانه.