کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٧ كه‌س به‌هۆی هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆراسانی شومالی

برینداربوونی ٧ كه‌س به‌هۆی هاتنی بوومه‌له‌رزه‌ له‌ خۆراسانی شومالی

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌زبه‌ر، بوومه‌له‌رزه‌یێك به‌ گه‌وره‌یی ٥ ڕیشته‌ر پارێزگای خۆراسانی شومالی له‌زراند و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی فریاگوزاری خێرا و مانگی سووری خۆراسانی شومالی، برینی قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه‌ سووكه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ خانووی دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ئاوایه‌كان گه‌یشتووه‌.