کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی مۆبلسازی له‌ مه‌شهه‌د

برینداربوونی ٧ كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی مۆبلسازی له‌ مه‌شهه‌د 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی مۆبلسازی له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌شهه‌د كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارگه‌یه‌كی مۆبلسازی له‌ گوندی “خه‌لق ئاباد”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌شهه‌د به ‌هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه‌ ٧ كرێكار بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردووش ٧ كرێكاری دیكه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ پترۆشیمی شازه‌ند و كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماتۆڕ له‌ شارستانی بۆناب كوژران و بریندار ببوون.