به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له كاناڵی كۆڵبه‌ر نیوز، شه‌وی ڕابردوو ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه هێزه‌چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی “كه‌لی سوور” و “پاڵانیی” له هه‌رێمی كوردستان ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ر كردووه و به‌و هۆیه‌وه ٥ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی بریندار كراون.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆڵبه‌رێك به ناوی “سه‌تار” خه‌ڵكی گوندی شمشێری سه‌ر به شاری پاوه له به‌شی ڕان و پشتیه‌وه به گولله پێكراوه و “ئارمان مسته‌فازاده” و “سه‌لام ئه‌عزه‌می” خه‌ڵكی گوندی مه‌نسوورئاغه‌یی” سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ر له به‌شی قاچ و پشته‌وه گولله‌یان به‌ر كه‌وتووه و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌رزاد” خه‌ڵكی بانه‌وه‌ڕه‌ی شاری پاوه به‌هۆی به‌ردانه‌وه‌ی به‌رد له لایه‌ن هێزه‌چه‌كداره‌كانی ڕژیم، به‌رد به‌ر قاچێكی كه‌وتووه و ڕانی شكاوه. جێگای ئاماژه‌یه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه‌ی كۆڵبه‌ر برینداربووه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن ئه‌و كاناڵه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و له‌دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش باری سه‌رجه‌م ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.