کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی ٣ کەس بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیە لە باشووری کوردستان

برینداربوونی ٣ کەس بەهۆی بۆردوومانی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیە لە باشووری

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەر، دەوڵەتی تورکیە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەمپی پەنابەرانی مەخموریان بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە ٣ کەس بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند کەسێک کە لە نزیک شوێنی بۆردوومانەکە بوون بەهۆی کاریگەریی هێرشەکەوە برینداربوون و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری هەولێر کراون. جێگای ئاماژەیە ئەو هێرشە لەکاتێکدا ئەنجام دراوە کە، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە شاندێکی باڵای سەربازیی سوپای عێراق و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی ئەو سوپایە سەردانی شارۆچکەی مەخموریان کردووە.