دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “کڵاش” سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی “عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و “جەلال مروەتی” تەمەن ٤٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٩ی جۆزەردان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کران و هاوكات كۆڵبەرێکی دیكهی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی سابیر ئیبراهیمی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کاتی کۆڵبەریی لە بەرزاییەکانی سەر سنووری ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بووه.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، ئهو کۆڵبەرانه بە چەکی ساچمەیی و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەیان لێکراوە و لە بەشی پشت، دەست، مل و کەمەریانهوه بریندار بوون و بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوهنده دهرمانییهكانی ئهو شارانه کراون.