کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٣٨ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ میسر

برینداربوونی ٣٨ كه‌س به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ میسر 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ شاری ئێسماعیلیه‌ی میسر، زیاتر له‌ ٣٨ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فه‌رمانداری شاری ئێسماعیلیه‌ی میسر، به‌لا‌نیكه‌م ٣٨ كه‌سی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌ به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگۆیزی نه‌خۆشخانه‌كران كه‌ باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره‌. به‌وته‌ی پۆلیسی میسر، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌وباره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و هێشتا هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.