کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی ٢ ژن بەهۆی تەقەی هێزەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

برینداربوونی ٢ ژن بەهۆی تەقەی هێزەکانی سوپای تورکیە لە باشووری کوردستان

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی سوپای تورکیە بە دۆشکە تەقە لە دانیشتوانی گوندی “کێستەی بەرواری باڵا” لە سنوری ئامێدی دەکەن  و بەھۆیەوە دوو ژنی خەڵکی ئەو گوندە برینداربوون.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو ژنە لە نێو ڕەز و باخی خۆیاندا خەریکی کاری ڕۆژانە بوون، کە لەلایەن سوپای تورکیەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دەیان هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستان بەهۆی بۆردوومان و تەقەی هێزه‌كانی سوپای تورکیە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.