ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، ٢٧ منداڵی قوتابی به‌هۆی ڕووخانی پردێكی هه‌وایی له وڵاتی فه‌نلاند بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له منداڵانی قوتابی و موعه‌لیمه‌كانیان له‌كاتی تێپه‌ڕبوون له سه‌ر پردێكی هه‌وایی تازه سازكراودا، له به‌رزایی چه‌ند میتری كه‌وتنه خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بوون. به‌وته‌ی پۆلیسی “هلسینكی” هۆكاری ڕووخانی ئه‌و پرده هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه ده‌ستیپێكردووه.