به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، له خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردووی شاره‌كانی سنه و سه‌قز كه بۆ مه‌حكووم كردنی كوشتنی “ژینا ئه‌مینی” به‌ڕێوه‌چووبوو، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س برینداربوون و ٧ كه‌س له شاری سه‌قز و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له خۆپێشاندانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی شاری سنه، ٨ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون كه یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵه و له شاری سه‌قزیش ١٧ كه‌س به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراون كه باری ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ته‌ورێز كراون، ناوی ئه‌و دوو كه‌س بریتیه له، “كیان دره‌خشان” و “محه‌ممه‌د پارسا سێححهت“. ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون به ڕۆنی دیار نییه، به‌ڵام به‌ندكرانی ٧ كه‌س له شاری سه‌قز پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و له‌شاری سنه‌ش چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون به‌ڵام ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه.