شه‌وی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به به‌هێزی ٤.٧ پلی ڕیشته‌ر شاری زاهێدانی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س به سووكی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی نێوخۆی وڵات، لومهلهرزهیهك به به‌هێزی ٤.٧ پلی ڕیشته‌ر و له قووڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی شاری زاهدانی هه‌ژاند و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له نێو دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دا ساز كرد. به‌وته‌ی به‌رپرسی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرای زاهیدان، ٢٥ كه‌س له‌كاتی هه‌ڵهاتن و به‌ركه‌وتنی كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵ له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یاندا، به سووكی بریندار بوون. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به خانووی دانیشتووانی ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی زاهیدان گه‌یشتووه و چاوه‌ڕێی گه‌یاندنی یارمه‌تی خێرخوازان ده‌كه‌ن.