ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له جاده‌ی هه‌شتگرد بۆ نه‌زه‌رئاباد، وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ٢٤ كرێكار بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتوبووسی هاتووچۆی كرێكارانی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی هه‌شتگرد له جاده‌ی نه‌زه‌رئاباد خۆی كێشاوه به گاردڕه‌یلی ته‌نیشت جاده‌كه و وه‌گه‌ڕاوه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، ٢٤ كرێكاری ژن و پیاو برینداربوون كه ١٢ كه‌سیان بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.